لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆماری چیک،لویس دێ لا فۆنتێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی چەند پڕسیارێکی دایەوە،کە دیارترین پرسیار لێیکرا دەربارەی کێشەی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پورتوگال بوو.
دەربارەی کێشەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ پورتوگال دێ لا فۆنتێ وتی؛ڕاستگۆبم نازانم چی بڵێم،چونکە هەموو بارودۆخێک تایبەتمەندی خۆی هەیە و منیش زانیاری تەواوم لەسەری نییە،بەڵام دەکرێ چارەسەر هەبێت،من ناتوانم خۆم بخەمە شوێنی هیچ کەسێکی دیکە وە ناتوانێت لەشوێنی هیچ کەسێکی دیکە بڕیار بدات لەم بابەتانە.
شایەنی باسە هەرچەندی ڕۆژنامەنووسەکان هەوڵی ئەوەیاندا وەڵامێکی ڕوونتر لە فۆنتێ وەرگرن لەسەر ئەم بابەتە بەڵام ڕاهێنەرەکە زۆر بە وریایی ئاماژەی بەوە کرد قسەی ئەو تەنها ئەوەندەیە و دەیەوێت زیاتر چاوی لەیاری داهاتووی تیپەکەی بێت.
“سەرکار ڕێبوار”

