zagros news agency

مۆنیکا بێلۆچی دیدگایەکی جیاوازی بۆ جوانی و تەمەن هەیە

ئەکتەری جیهانی مۆنیکا بێلۆچی لە 30ی ئەیلوولی 2026 تەمەنی بووە 62 ساڵ، بەڵام ئەم بۆنەیەی بە شێوازێکی جیاواز و بە دیدگایەکی نوێ بۆ تەمەن و جوانی بەسەربرد.

 

بێلۆچی لە لێدوانە تازەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چوونە تەمەن دیارییەکی مەزنە و ترسی لە وشەی تەمەن نییە، بەڵکو پێی باشترە بە کەرامەتەوە گەورە بێت لەوەی بکەوێتە جەنگێکی مەحاڵ لەگەڵ کاتدا.

 

مۆنیکا ڕوونیکردەوە، ئێستا پێویستی بە دروستکردنی مەودایەکە لە نێوان وێنەی سەر شاشە و ژیانی ڕاستەقینەی لەگەڵ کچەکانی ديڤا و ليونی.

 

جەختی کردەوە، ئێستا چەند رۆڵێک هەن تەنیا بەهۆی ئەزموونی ژیان و برینەکانەوە تێدەگەین، وەک ڕۆڵەکەی لە فیلمی نوێی “The Birthday Party” کە تێیدا ڕۆڵی وێنەکێشێکی گۆشەگیر دەگێڕێت.

 

مۆنیکا کە پێشتر لەگەڵ دەرهێنەر تیم بەرتۆن پەیوەندی هەبوو و لە 2025 جیا ببوونەوە، ڕایگەیاند ڕێز و خۆشەویستی لە نێوانیاندا دەمێنێتەوە و تەنیا ئێستا جوانی لە لای ئەو پەیوەستە بە هەبوونی ژیانێکی دەوڵەمەند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

کەسی دووەمی رێخراوێکی تیرۆستی کوژرا

گوران

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر و پێشهاتە نوێیەکان

ART