zagros news agency

بەم فێڵە تاڵیی قاوە مەهێڵە

رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی رێگەیەکی ئاسانی بۆ باشترکردنی تامی قاوەی خێرا و کەمکردنەوەی تاڵییەکەی ئاشکراکرد، کە بریتییە لە زیادکردنی بڕێکی کەم ئاوی سارد بۆ قاوەکە، بەر لەوەی ئاوی گەرمی تێ بکرێت.

ئەم تەکنیکە هیچ پێویستی بە کەرەستەی زیادە نییە و تەنیا بە تێکەڵکردنی قاوە و شەکر، بەپێی ویستی بەکارهێنەر، لەناو کوپەکەدا دەستپێدەکات. پاشان بڕێکی کەم ئاوی سارد تێ دەکرێت و تێک دەدرێت تاوەکو قاوەکە دەتوێتەوە، لە کۆتاییدا ئاوی گەرمی بۆ زیاد دەکرێت. ئەو کەسانەی ئارەزووی قاوەی شیردار دەکەن، دەتوانن لەبری ئاوی سارد کەمێک شیر بەکاربهێنن و دواتر ئاوی گەرمی تێ بکەن.

ئەم رێگەیە دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە براندۆن یانغ، بەکارهێنەرێکی ئینستاگرام، لە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، زیادکردنی ئاوی سارد بەر لە ئاوی گەرم تاڵیی قاوەکە کەمدەکاتەوە و تامەکەی باشتر دەکات.

ژمارەیەک لەوانەی ئەم رێگەیەیان تاقی کردووەتەوە، هەستیان بە جیاوازی لە تامی قاوەکەدا کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە تەنیا رێگەیەکی ماڵیی باوە و پشت بە هیچ بنەمایەکی زانستیی سەلمێنراو نابەستێت کە دڵنیایی بدات قاوەی خێرا بەو شێوەیە هاوشێوەی قاوەی پیشەیی لێ دێت.

ئەم تاقیکردنەوەیە تەنیا چەند چرکەیەکی پێویستە و بە بڕێکی کەم ئاوی سارد دەکرێت، بۆیە دەکرێت لە کوپی داهاتوودا تاقی بکرێتەوە و بەراوردی تامەکەی لەگەڵ شێوازە باوەکەدا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر محەمەد شوکری دەکات

یاسین

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیی ئێران نازانێت چی دەڵێت

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین