دوێنێ شەو لەگەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە تاکە گۆڵێک بەرامبەر بوون،لە یارییەکەدا دایۆت ئۆپامیکانۆ لە خولەکی 85 دوای وەرگرتنی دووەمین کارتی سوور لەیاریگا کرایە دەرەوە،بەمەش بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە بەرامبەر بەلجیکا ناتوانێت بەشداری بکات.
بەپێی زانیارییەکان بێت دوای تەواو بوونی یارییەکە ئۆپامیکانۆ لەگەڵ ستاف و یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەڕاوەتەوە شوێنی مانەوە،دواتریش لەلایەن کارگێڕی هەڵبژاردەکە پێی وتراوە دەتوانێت بگەڕێتەوە یانەکەی و یاریزانەکەش سەفەری میوشنی کردوە بۆ پەیوەندی کردن بەیانەی بایرن میونخ.
دوای کۆناتێ و مباپێ بەهۆی پێکانەوە ئۆپامیکانۆ دەبێتە سێیەم یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بگەڕێتەوە یانەکەی،ڕۆژی دووشەممە لەیاریگای ستاد دۆ فرانس هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە گەڕی چوارەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
“سەرکار ڕێبوار”

