وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی هاووڵاتییانی بیانی و کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکان کرد لە مانەوە لەناو خاکی ئۆکراینا یان گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بەرفراوان دژ بە ئامانجە سەربازییەکان لە کیێڤی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئۆکراینا. لەو چوارچێوەیەشدا هۆشدارییەکەی نوێکردەوە بۆ سەرجەم ڕەگەزنامە بیانییەکان و کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکان تا لە ئۆکراینا نەمێننەوە و گەشتی بۆ نەکەن.
وەزارەتەکە هۆشداریشی داوە کە: “ئەو بیانی و دیپلۆماتکارانەی تا ئێستا شاری کیێڤیان بەجێنەهێشتووە، بە ئەنقەست و بە ئاگاداری خۆیان ژیانیان دەخەنە بەردەم مەترسییەکی کوشندەوە.”

