نێچیرڤان بارزانی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی راگەیاند.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە
لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.
باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.
نێچیرڤان بارزانی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

