zagros news agency

مۆدریچ و هاوڕێکانی ئامادەی پێشوازیکردن لە ئینگلتەرا دەبن

لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، هەڵبژاردەی کرواتیا بە سەرکردایەتیی لێهاتووانەی لۆکا مۆدریچ، لەسەر یاریگا و لەبەردەم هاندەراندا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ریێکا، پیاوەکانی کرواتیا دەیانەوێت بە پشتئەستووربوون بە هاندەرەکانیان، خێرا برینەکانیان ساڕێژ بکەن و بە سەرکەوتنێک بەسەر شێرەکانی ئینگلتەرا، شکستە تاڵەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە یادەوەریی هاندەراندا بسڕنەوە.

ئەم تاقیکردنەوە گەورەیە لە کاتێکدایە کە هەردوو یانە خاوەنی هەمان ئارەزوون بۆ سەرکەوتن کرواتیا سەرەڕای ئەوەی لەم دەچوونەدا بە دەست پێكانی دوو یاریزانی سەرەکیی وەک جۆسێپ یورانۆڤیچ و مارتن ئێرلیچەوە دەناڵێنێت.

بەڵام دوای دوایین مەشقی چڕوپڕ لە رۆژی هەینیدا، بە تەواوی ئامادەن بۆ قایمکردنی پێگەیان، بەتایبەت کە لە دوو یاریی ڕابردوودا یەک بردنەوە و دۆڕانێکیان هەبووە و خاوەنی سێ خاڵن.

لە بەرامبەریشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە بە ورەیەکی بەرزەوە دوای سەرکەوتنی پێشووی بەرامبەر چیک دەگاتە ئەم یارییە، دەیەوێت لە دەرەوەی قەڵای خۆیشیدا سێ خاڵی گرنگ بچنێتەوە و ئەرکەکە بەسەر مۆدریچ و هاوڕێکانیدا قورس بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ بە گرێبەستێکی گەورە پاداشتی ئارتیتا دەداتەوە

sarkar

نەیمار : فشارم لەسەر مەکەن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بارسا شکستی بە ناپۆلی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین