حکوومەتی ئوسترالیا سێ شارۆچکەنشین و چوار ڕێکخراوی ئیسرائیلی بەهۆی بەشداریکردنیان لە فراوانکردنی شارۆچکەسازیی نایاسایی و توندوتیژی دژی فەلەستینییەکان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا گەمارۆ دا.
حکوومەتی ئوسترالیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، سێ شارۆچکەنشین و چوار ڕێکخراوی ئیسرائیلی بەهۆی بەشداریکردنیان لە فراوانکردنی شارۆچکەسازیی نایاسایی و توندوتیژی دژی فەلەستینییەکان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا گەمارۆ دا.
پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، ڕایگەیاند کە ئەو کەسان و قەوارانەی گەمارۆ دراون، ڕۆڵیان هەبووە لە پلاندانان و دروستکردنی شارۆچکەی نوێ، کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی، ڕاکێشانی خۆبەخش و پشتگیریکردن لە شارۆچکەنشینە توندوتیژەکان. بەپێی ئەم گەمارۆیانە، هاووڵاتییان و کۆمپانیا ئوسترالییەکان لە هەر جۆرە مامەڵە یان پشتگیرییەکی دارایی لە کەس و ڕێکخراوە گەمارۆدراوەکان قەدەغە کراون. وۆنگ بە ئاماژەدان بە فراوانبوونی پڕۆژەی شارۆچکەسازیی “ئەی-١” هۆشداریدا کە ئەم ڕێکارانە ئاسۆی پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی لاواز دەکات.
ئەم بڕیارە یەک ڕۆژ دوای ئەوە ڕاگەیەندرا کە بەریتانیا هەشت کۆمپانیای بیناسازیی ئیسرائیلی و گرووپی “تساڤ ٩”ی گەمارۆ دا. ئەمریکا پێشتر لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاویدا “تساڤ ٩”ی گەمارۆ دابوو. گیدئۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بەرانبەر گەمارۆکانی بەریتانیا بەڵێنی دا کە پشتگیری لە کۆمپانیا ئیسرائیلییە چالاکەکانی بواری شارۆچکەسازی بکات.

