کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ، یەکشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور و نیمچەهەور لە کات و شوێنی جیاوازدا.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (١ تا ٢) پلە بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبن:
- گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی
- هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، زاخۆ: ٢٩ پلەی سیلیزی
- دهۆک، ئاکرێ: ٢٨ پلەی سیلیزی
- سلێمانی، سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی
- پیرمام: ٢٤ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی
هاوکات، خێرایی با لە نێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک لەسەرخۆ یان مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت، و مەودای بینین لە نێوان (٨ بۆ ١٠) کم جێگیر دەبێت.

