zagros news agency

شەش سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق کوژران

کەناڵی فەرمیی “ئەلئیخبارییە”ی سووریایی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، شەش سەربازی سوپای سووریا بەهۆی “هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی داگیرکەر” لە دەوروبەری دیمەشق کوژران.
پێشتر ڕۆژی سێشەممە، سەرچاوە فەرمییەکانی دیمەشق هەواڵی کوژرانی چوار کەسیان ڕاگەیاندبوو، کە سێیان سەربازی سوپای سووریا بوون، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە بۆ سەر دوو ناوچە؛ یەکێکیان لە نزیک پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە باشووری وڵات.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی گوتووە: “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی یەکێک لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی سەربازانی سەر بە فرقەی ٤٤ی لە ناوچەی حەرجەلە لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دیمەشق کردووەتە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەو فرقەیە.”
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا “هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل”ی ئیدانە کرد و لە “کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش”ی خواست، کردەوەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی و باڵوێزی فەرەنسا: پێویستە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەست پێبكاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد

سەڵاح

هەولێر.. کۆنفڕانسی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری دڵ و سینگ بەڕێوەچوو

یاسین