ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، وە سبەی دوو شەممە بە فەرمی ڕادەستیان دەکات.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئاب ٢٠٢٦)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

