zagros news agency

پەرلەمانی عێراق شاندێک بۆ لێکۆڵینەوه له هێرشه درۆنییەکان رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق “لایەنێکی سێیەمی” تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوەن.

ئەندامی لیژنەکە، مەهدی تەقی ئەلئامرلی، بە شەفەقی راگەیاند، “لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بڕیاریداوە لیژنەیەکی دۆزینەوەی راستییەکان سەبارەت بە بەئامانجکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت”. روونیشیکردەوە، “هەفتەی داهاتوو شاندێک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی دۆخی رووداوەکە و ئەو دەستەی لەپشتەوەیەتی.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنێکی سێیەم هەیە دەیەوێت دۆخەکە تێکبدات و کێشە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دروستبکات”، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم لایەنە “هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بقۆزێتەوە بۆ شەرمەزارکردنی حکومەت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

سەڵاح

ئەمریکا: پڕۆژەی ئاشتیی غەزە چووە قۆناغی دووەمەوە

سەڵاح

بوومەلەرزەیەك گەرمیانی هەژاند

سەڵاح