لەدوای جێهێشتنی کەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی پورتوگال لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە بەهۆی کێشە و ناکۆکی لەگەڵ ستاف و ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە هەرایەکی گەورە کەوتە نێو جیهانی تۆپی پێ و لەهەموو لایەکەوە کەسایەتیە جیاوازەکان قسەی خۆیان سەبارەت بەو بابەتە دەکرد و ڕای خۆیان دەردەبڕی،بەڵام ئەمڕۆ جیاواز لەهەمووان سەرۆکی حکومەتی مادێرا لێدوانێکی توندی سەبارەت بەو ئاڵۆزییەدا.
لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەرۆک حکومەتی مادێرا وتی؛ ئێمە هەموومان دەزانین ڕۆناڵدۆ کێییە،ئەو لەو کاروانە وەرزشیەی هەیەتی ناوی وڵاتەکەمانی گەیاندە هەر هەموو جیهان و ناسراوترین کەسایەتی پورتوگالە لەجیهان،ڕۆناڵدۆ هەموو شتێکی کردوە بۆ وڵاتەکەمان،دیارە بێزاری دەکەن بۆیە بڕیاری جێهێشتنی داوە.
سەبارەت بە ڕاهێنەری پورتوگالیش میخێل ئالبوێکێرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی مادێرا وتی؛دوای 30 ساڵی دیکە کەس ناوی ڕاهێنەری پورتوگالی لەبیر نامێنێ،بەڵام هەمووان دەزانن ڕۆناڵدۆ کێ بووە،ئەوان دەیانەوێت لەدەستکەت و گەورەیی یاریزانەکە کەم بکەنەوە،بەڵام ناتوانن،ئێمە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕۆناڵدۆ دەکەین لە هەموو کاتێکدا.
“سەرکار ڕێبوار”

