zagros news agency

کاسلین تێرنەر لەبارەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ مایکل دۆگلاس دەدوێت

ئەکتەری ئەمریکی کاسلین تێرنەر، تەمەن 72 ساڵ، وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە لەلایەن ئەکتەری ناسراو مایکل دۆگلاس ئاشکرا کرابوون.

دۆگلاس لە بیرەوەرییە نوێیەکەیدا بە ناوی “One Hell of a Ride”، کە بڕیارە لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوبکرێتەوە، باسی لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان کردووە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Romancing the Stone” لە ساڵی 1984.

تێرنەر لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “PEOPLE”، لەبارەی ئەم بابەتە سەرسامی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سەرنجە زۆرەی دراوە بە بابەتێک کە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە.

ئەو ئەکتەرە جەختی لە خۆشەویستی بەردەوامی خۆی بۆ مایکل دۆگلاس کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی خوێندنەوەی پەرتووکەکەی دەکات.

دۆگلاس لە بەشێک لە بیرەوەرییەکانیدا روونیشی کردووەتەوە، پەیوەندییەکەیان لە مەکسیک دەستی پێکردووە و هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم هەستەش نزیکایەتی بەردەوام و بارودۆخی کارکردن بووە.

باسی لەوەش کرد، ئەم پەیوەندییە تەنیا شتێکی کاتی نەبووە، بەڵکو بە تێپەڕبوونی کات و لە ئەنجامی ڕاکێشانی بەردەوامی نێوانیان گەشەی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکات

یاسین

عەباس عێراقچی: ڕۆژی یەکشەممە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ دەکاتەوە

سەڵاح

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

یاسین