zagros news agency

ئەو فیلمەی ئیسرائیلی توڕە کردووە لە ئیتاڵیا زۆرترین بینەری هەیە

بەڵگەفیلمی “NAZA” لە دەرهێنانی هەردوو دەرهێنەری ئیسرائیلی یۆڤال ئەبراهام و ڕاشێل زۆرە، توانى ریزبەندی یەکەمی بۆکس ئۆفیس لە ئیتاڵیا بگرێت و پێش فیلمی “Avengers: Endgame” بکەوێتەوە.

فیلمەکە ماوەکەی 80 خولەکە و پێشتر خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی لە فێستیڤاڵی سینەمایی ڤێنیس بەدەستهێنابوو، پشتی بە چاوپێکەوتن لەگەڵ 24 ئەفسەری هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیلی بەستووە کە ڕووخساریان شاردراوەتەوە.

فیلمەکە باسی ئالنگارییەکان و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و سیستەمی چاودێری ئۆتۆماتیکی دەکات لە دەستنیشانکردنی ئامانجەکاندا لە کەرتی غەززە.

بڕی داهاتی فیلمەکە لە ئیتاڵیا گەیشتە نزیکەی 1.1 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا داواکاری زۆر و نەمانەوەی تکت وایکرد زیاتر لە 150 هۆڵی سینەما ماوەی نمایشکردنی درێژ بکەنەوە.

ئەم بەرهەمە ڕەخنەی توندی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ و وەزیری کولتوور مێکی زۆهار لێکەوتەوە و هەڕەشەی سەندنی ڕەگەزنامەیان لە دەرهێنەرەکان کرد، لە کاتێکدا بڕیارە فیلمەکە لە مانگی تشرینی دووەم بە خۆڕایی لە مالپەڕی “The Guardian” بڵاوبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی پاریسی کردو بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

یاسین

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکردوە

سەڵاح