دوای کێشە و ئاڵۆزی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خیسۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال و جێهێشتنی کەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە لەلایەن ئەفسانەکەوە هەرایەکی گەورەی دروست کرد،لەهەموو لایەکەوە باس باسی ئەو بابەتەیە و کەسایەتیە جیاوازەکان لێدوانی جیا دەدەن،تائەوەی دوێنێ شەو جۆرجینای هاوسەری ڕۆناڵدۆ پۆستێکی کرد لە ئەکاونتی خۆی دەربارەی ئەو بابەتە،بەڵام دواتر سڕیەوە.
جۆرجینا لە پۆستەکەیدا ڕەخنەی توند لە خیسۆسی ڕاهێنەری پورتوگال دەگرێت و باسی ناپاکی ڕاهێنەرەکە دەکات لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەنووسێت؛باشە گەر پێویستت پێی نەبوو بۆچی پەیوەندیت پێوەکرد،تۆ ئەگەر دەڵێی کۆنتڕۆڵ لەدەستی منە ئەوە ڕاست ناکەی،بەڵکو ئەوەی تۆ دەیکەیت ئەوپەڕی نا پاکیە.
شایەنی باسە هەر دوای ماوەیەکی کورت جۆرجینا پۆستەکەی سڕیەوە لە ئەکاونتەکەی خۆی،ئەمەش بەهۆی ناوهێنانی سێر ئەلێکس فێرگیسۆنی ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد،کە پێدەچێت لەسەر داوای ئەو ڕاهێنەرە سڕابێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

