پێش دەستپێکردەنەوەی خولی ئیسپانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەواڵەکانی دەستپێکردوە بۆ توند کردنی و جێگیر کردنی یاسا و ڕێساکانی خولەکە و لەسەروبەندی ئەمەشدا بڕیار لەسەر چەند شێواز و یاسایەکی نوێ دەدرێت لەخولەکە،لەوانە ڕەتکردنەوەی یاسای ڤینسیۆس،کە لەلایەن خەڵکی بەوە ناسراوە و یاریزان بە داپۆشی دەمی بە هەر شتێک لەکاتی دەمەقاڵێ لەگەڵ یاریزانی تیپی بەرامبەر کارتی سووری بەڕوودا بەرز دەکرێتەوە.
یەکێک لەو یاسایانەی لالیگا دەیەوێت پەیڕەوی بکات بۆ وەرزی داهاتوو بەفیڕۆدانی کاتە،کاتێک یاریزانێک گۆڕانکاری پێدەکرێت ئەگەر لە10 چرکە زیاتر پێبچێت ئەوا ڕاستەوخۆ یاریزانەکەی هاوڕێی ناتوانێت بێتە یاریگاوە تاکو یەک خولەکی ڕێک،یانیش دووچاری بەرزکردنەوەی کارت دەبێت بەڕوویدا.
لالیگا شتێکی نوێی دەخاتە نێو یاساکانی بۆ گۆڵپارێزەکان،ئەگەر هەر گۆڵپارێزێک وا خۆی نیشان بدا دووچاری پێکان هاتووە و کات بکوژێت،ناوبژیوان مافی هەیە یاریزانێکی هاوڕێی بخاتە دەرەوەی یاریگا بۆ ماوەی 10 چرکە،لەکاتی ڕازی نەبوونی هیچ یاریزانێک دەبێت کاپتنی تیپەکە بچێتە دەرەوەی یاریگا
ئەم یاسایانەی لالیگا بەمەبەستی کەمی کات کوشتن و ڕێکاری گونجاوە بۆ بەڕێوەچوونی خولەکە لەوەرزی داهاتوو.

