پێکانەکانی ئەم دواییە بەرگریکارانی یانەی بارسێلۆنا بارگرانی زۆری دروست کردوە بۆ تیپەکەی هانزی فلیک بەتایبەت لەم ساتەی ئێستادا یانەکە لەوپەڕی خراپی هێڵی بەرگری خۆی دەبیینێتەوە بەهۆی پێکراوی چوار بەرگریکارەوە جگە لەوەش هەڵەکانیان لەنێو یاریگا نیگەرانی زۆری خستۆتە دڵی کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەوەی ئاشکرا کردوە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا حەزێکی زۆری هەبوو بۆ گواستنەوەی پێدرۆ پۆرۆی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی تۆتنهام،بەڵام بەهۆی هەندێک ڕووداو پاشگەز بوونەوە ئێستاش یانە کەتەلۆنیەکە ویستی هێنانی یاریزانەکەی هەیە بەتایبەت دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی،بەڵام هێنانی یاریزانەکە لەگواستنەوەی زستانە قورس دەبێت.
پێدرۆ ئێستا لەگەڵ تۆتنهام یاری دەکات تاکو ساڵی 2031 گرێبەستی هەیە و یەکێک لە بەرزترین مووچەکان وەردەگرێت لەو یانەیە بۆیە بارسێلۆناش نایەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو بارە قورسە بخاتە سەرخۆی و بیر لەوە دەکاتەوە لەهاویندا گفتوگۆکان دەست پێبکات،ئەمەش لاپۆرتا بڕیاری لەسەرداوە.
“سەرکار ڕێبوار”

