zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە

ئەمڕۆ، بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکە، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیریی بەخۆیەوە بینیوە و شەپۆلێکی بارانبارین دەستی پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی، لە ئێستادا بارانبارین سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووەتەوە. هاوکات بەشێوەیەکی لاواز و نمەبارانی پچڕپچڕ لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەستی پێکردووە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، بۆ کاتەکانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆر کارزان کازم: بەشی ژیری دەستکردمان لە زانکۆی سەلاحەدین کردەوە

دڵشاد

سەدر: بەدیلی راستەقینەی بایکۆتی هەڵبژاردن گۆڕینی رووخسارەکانی ئێستایە

یاسین

لاڤرۆف: پشتگیریی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەکەین

سەڵاح