zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10/5، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانيێل كرێبه‌ر، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.

باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە هەر لەیەکتێکەیشتنێکی دوولایەنە کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەڵمانیا و عێراقدا واژۆ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

سەڵاح

شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دڵشاد

ئەعرەجی: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران هەنگاوێکی گرنگە و لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهانە

یاسین