ئارامکۆ، کۆمپانیای نەوتی عەرەبستانی سعوودی ڕایدەگەیەنێت وێنەی مانگە دەستکردەکان و داتای وردی پێوەندیدار بە پێوشوێنی کەشتییەکان، زیاتر لە پێشوو بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان و نەوتهەڵگرەکان بەکار دەهێنرێن.
ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئارامکۆ گوتی: «نابێت کەرەستەکانی شەفافییەت بۆ تەقەمەنیی دەستدرێژیکردن بگۆڕدرێن» و گوتیشی: «تەکنەلۆژیا سوودی یەکجار زۆری هەیە، بەڵام مەترسیی گەورەشی لەگەڵدایە.»
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی، دامەزراوەی کەشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خەمڵاندوویەتی لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی ئێرانەوە لە نۆی ڕەشەمەدا، نزیکەی ٩١ هێرش یان ڕووداوی پێوەندیدار بە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە کەنداوی فارس و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ڕووی داوە و ٢٤ دەریاوانیش کوژراون.
دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ وەک یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا، چەندین جار کراونەتە ئامانجی هێرشی دەرەکی.
هەواڵی داهاتوو

