ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد پۆلیسی هاتوچۆی بەریتانیا سکاڵایەکیان لە جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردوە بەهۆی کەمتەرخەمی و لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ بە خێراییەکی زۆر لە شەقامێکی گشتی.
بەپێی زانیارییەکان پیکفۆرد لەشەقامێکی گشتیدا بیندراوە بەخێرایی ئۆتۆمبێڵی لێخوڕیوە و بۆتە هۆی کێشەی زۆر بۆ شەقامەکە،دوای ئەوەی لەلایەن ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسەوە بەدوای دەکەون گۆڵپارێزەکە ڕادەکات و لە کۆتاییدا خۆی دەکێشێت بە شۆستەیەک،کە ئێستا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئامادەیی دەڕبڕیوە بۆ هەر سزایەک.
بڕیار وایە 7ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ یەکەمین دانیشتنی دادگا بکرێت و گۆڵپارێزەکە ئامادە بێت،کە ئەکەری هەیە پارەیەکی زۆر بدات وەکو باجی سەرپێچی و مۆڵەتی شۆفێری لێوەگیرێتەوە،ئەمەش جگە لە ئەگەری سزای زیندانی،کە ڕەنگە ئەوەش نزیک بێت.
“سەرکار ڕێبوار”

