zagros news agency

پرێمەرلیگ.. جۆن ستونز بەم لێدانەی سەر مانسیتی ڕزگارکرد

لە یاری بەهێزی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وولڤەرهامپتۆن لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مانچستەر سیتی دژی وولڤەرهامپتۆن کۆتاییهات.

 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم و لە خولەکی 7دا وولڤەری خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و گۆڵێکی لەڕێگەی لارسۆن تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا و لە خولەکی 33دا گڤاردیۆل توانی گۆڵی یەکسانی بۆ سیتیزن تۆمارکردەوە، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکە هەردوو یانە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە تاکوو لە کۆتا سات و لە خولەکی پێنجی زیادکراوی ئەو تایمە، جۆن ستۆنز توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی سیتیزن تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ،وولڤەریش تەنیا خاڵێکی هەیە و لە پلەی کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەناڵی CNNی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا باس لە رۆڵی مەسرور بارزانی بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێم دەکات

سەڵاح

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

یاسین