سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ناسراو بە سۆمۆی عێراق بە ئاژانسی زاگرۆسی ڕاگەیاند کە عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل، کە لە ڕێگەی بەەندەرە جیهانییەکانەوە ڕەوانە دەرەوە دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و گرتنەبەری جۆرێک لە مسۆگەری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان، هیچ پاساوێک بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپەکانەوە نەماوە.
سەبارەت بە داهاتووی هەناردەش،
ئەوەشی خستەڕوو کە داواکاریی سەرەکیی بەغدا لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ چوار سەد و پەنجا هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکرێتەوە، و چاویان لەوەیە دوای گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی کارەکانیان، ئەم ئامانجە بێتە دی، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە کات هەیە.

