قەرار وایە بەرەبەیانی چوارشەممە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر خاکی خۆی لەیاریگای ئێل مۆنۆمێنتالی شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی وڵاتەکە میوانداری هەڵبژاردەی بەنین بکات لەمیانەی یارییەکی دۆستانە،بەڵام ئەم یارییە دەبێتە دوا یاری ئەفسانەی مێژوویی لیۆنێل ئەندریاس مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەکە.
لەئێستاوە حکومەتی ئەرجەنتین پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی وڵاتەکە ڕاگەیاندوە و داوای لەخەڵکی وڵاتەکەی کردوە لەماڵەکانیان بمێننەوە لەپێناو سەیر کردنی دوا یاری مێسی،جگە لەوەش یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ڕایگەیاندوە مەراسیمێکی گەورەیان بۆ ماڵئاوایی یاریزانەکە ڕاگەیاندوە و ئاشکرایان کردوە هەموو شتێک دەکرێت بۆ مێسی.
مێسی تەمەن 39 ساڵ یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ ئەرجەنتین لەساڵی 2005 ئەنجامدا و یەکەمین گۆڵیشی لەساڵی 2006 بوو بەرامبەر کڕواتیا،کە لەگەڵ وڵاتەکەی توانی دوو کۆپائەمەریکا و مۆندیالێک و فینالێسمایەک بباتەوە،وەکو باشترین یاریزانی مێژووش لەلایەن زۆرێکی شارەزایان ناوزەند دەکرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

