بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک لە باکووری شاری کەرکووک ڕوویدا و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان گوڕەکەی بە 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر دیاری دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 07:28ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، زەویلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمارکرا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵیی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا ڕوویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکە 25 کیلۆمەتر لە باکووری شاری کەرکووکەوە دوور بووە.

