zagros news agency

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کەرکووک ڕوویدا

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک لە باکووری شاری کەرکووک ڕوویدا و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان گوڕەکەی بە 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر دیاری دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 07:28ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، زەویلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمارکرا.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵیی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا ڕوویداوە.

چەقی بوومەلەرزەکە 25 کیلۆمەتر لە باکووری شاری کەرکووکەوە دوور بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییەکان پشتگیریی سەربازیی میسر لە سعوودیە بە “ڕاگەیاندنی جەنگ دژی یەمەن” ناو دەبەن

یاسین

موژدەیەك لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵكی هەولێر

سەڵاح

سەرۆک بارزانی : شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد

گوران