zagros news agency

لە هاتوچۆی سەڵاحەددین: بە ملیاران دیناری غەرامە تاڵان کراوە و 10 کەس دەستگیرکران

 

دەستەی دەستپاکی سەرپۆش لە دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سەڵاحەددین لادەبات. تێیدا زیاتر لە دوو ملیار دیناری یاسای غەرامە تاڵان کراوە و تاوەکو ئێستاش 10 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

 

ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی تیمەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەددیندا، دەست بەسەر دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵیدا گیراوە؛ دوای ئەوەی دەرکەوتووە دەستکاری لە 56,164 پسوولەی غەرامەدا کراوە و کۆی گشتیی 2 ملیار و 192 ملیۆن و 335 هزار دینار بە تاڵان براوە.

 

گەندەڵیەکە چۆن ئەنجامدراوە؟

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی، بەشێکی سەرەکیی گەندەڵییەکە لەلایەن دوو ئەفسەری پلەباڵاوە ئەنجامدراوە:

ئەفسەری یەکەم (عەقید): بەرپرسی بەشی غەرامە و دزیکردن لە مۆڵگە و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بووە؛ دەستکاریی 34,164 پسوولەی غەرامەی کردووە و 1 ملیار و 853 ملیۆن و 200 هزار دیناری تاڵان کردووە.

ئەفسەری دووەم (عەقید): دەستی بەسەر 22,000 پسوولەی غەرامەدا گرتووە و 339 ملیۆن و 135 هزار دیناری بە تاڵان بردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لێکۆڵینەوەکان سێ ئەفسەری دیکەی بە پلەکانی (عەمیدێک و دوو عەقید) گرتووەتەوە، کە تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی لە وردبینیکردنی پسوولەکاندا، بەوەش ڕێگەیان خۆش کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەی تاڵانکردنەکە بەردەوام بێت و ئاشکرا نەبێت.

 

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 31 کەس دەرچووە

دەستەی دەستپاکی ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە 31 کەسن، کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی پارێزگاکە، فەرمانبەرانی هاتوچۆ و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بانکی کشتوکاڵی هەن.

تاوەکو ئێستا 10 کەس لە تۆمەتباران دەستگیرکراون و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراون، لەat هەمان کاتدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 21 تۆمەتبارەکەی دیکەش دەرچووە و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەش بەپێی ماددەی 315 لە یاسای سزادانی عێراقی کراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: دوو گورزی ئاسمانیی له حەشارگەیەکی داعش لە ئەنبار درا

یاسین

ئاڤان حیران: کارێ مە دابینکرنا ماف و شایستەیێت پێشمەڕگەییە ب هەمان شێوازێ سوپایێ عێراقێ

سەڵاح