zagros news agency

ئەندامێکی هێزی دەریاییی شاهانەی بریتانیا بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار کرا

 

پۆلیسی بریتانیا ڕایگەیاند، ئەندامێکی هێزی دەریاییی شاهانەی ئەو وڵاتە بە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتێکی بیانیی ناونەهێنراو تۆمەتبار کراوە.

تێدی یانگ، تەمەن ٢٤ ساڵ و دانیشتووی بێدفۆردشێر، بەپێی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا بە چەند تاوانێک تۆمەتبار کراوە، لە نێویاندا دەستکەوتنی زانیاریی پارێزراو کە دەکرێت بۆ دەسەڵاتێکی بیانی سوودبەخش بووبێت.

ناوبراو لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای وێستمینستەر ئامادە بێت.

هێلێن فلانگان، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لەندەن گوتی: «ئەم تۆمەتانە لە دژی ئەندامێکی لەسەرکاری هێزە چەکدارەکان، زۆر مەترسیدارن».

پۆلیس ڕایگەیاند، ئەم تۆمەتانە پەیوەندییان بە ڕووداوەکەی ئەم دواییەی بنکەی ئاسمانیی هێزی شاهانەی بریتانیا لە فێرفۆردەوە نییە. تێدی یانگ ڕۆژی سێشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بێدفۆردشێر دەستگیر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆر شێرکۆ تاڵەبانی بۆ زاگرۆس: ژمارەیەک چەکداری لاهور شێخ جەنگی دۆزرانەوە، دوای گولەبارانکرد، تەرمەکانیان سوتێنراوە

یاسین

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر ئێران فراوانتر دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح