zagros news agency

کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی (لە کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی تا ٩:٠٠ی ئەمشەو) لە بەشێک لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، زۆرترین بڕی باران لە سنووری حاجی ئۆمەران باریوە کە ٤.٦ ملم بووە، لە کاتێکدا لە سنووری زاخۆ کەمترین بووە و تەنها بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ باریوە.

بڕی بارانبارین لە ناوچەکان بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە بووە:

  • حاجی ئۆمەران: ٤.٦ ملم

  • ئامێدی: ٢.٢ ملم

  • خەبات: ١.٦ ملم

  • پیرمام: ١.٤ ملم

  • هەڵشۆ: ١.٤ ملم

  • هەولێر: ١.٢ ملم

  • شەمامک: ٠.٩ ملم

  • بارزان: ٠.٢ ملم

  • دهۆک: ٠.١ ملم

  • زاخۆ: دڵۆپ دڵۆپ


هەواڵی پەیوەندیدار

کێبڵی ئاسمانی جێگەی مووشەکە تەقلیدییەکان دەگرێتەوە

سەڵاح

پاولۆ کۆیلۆ دەبێتە 79 ساڵ و رۆمانە بەناوبانگەکەی “کیمیاگەر” بەردەوامە لە فرۆشتن

ART

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح