zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی ڕیاز و ئەبها دەکات: بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی قبووڵکراو نییە

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر سعوودیە دەکات: بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی قبووڵکراو نییە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس»، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی «شا خالید» لە ڕیاز و «ئەبها»ی لە شانشینی عەرەبستانی سعوودی کرد.

سەرۆکی حکومەت لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند: «سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها دەکەم. هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل و ژێرخانی مەدەنی قبووڵکراو نییە.»

هەروەها مەسرور بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ وڵاتی سعوودیە دەربڕی و نووسیویەتی: «پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبینا تیاری بۆ زاگرۆس: خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن پاپاوه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی سه‌رۆك بارزانی دروستی كردووه‌

سەڵاح

به‌ڤیدیۆ… حکومەتی هەرێم خانەیەکی دیکەی بێسەرپەرشتانی کردووەتە ماڵی دەیان منداڵی بێسەرپەرشت

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

سەڵاح