zagros news agency

پاڵمەر گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێکردەوە

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاشکرای کرد کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی تیپەکەیان لەیانەکە دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2034 نوێکردۆتەوە،کە ئەمەش کۆتایی هێنا بەو دەنگۆیانەی یاریزانەکە داوای ڕۆیشتنی کردوە لەیانە لەندەنیەکە و مانەوەی تاکو ماوەیەکی درێژ بووە ڕاستی.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت چێڵسی دوای هەوڵێکی زۆر گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پاڵمەر لەپێناو ئەوەی بتوانێت بەرگری لەیاریزانەکە بکات بۆ ئەوەی یانەیەکی دیکە نەتوانێت بۆندی لەگەڵ واژوو بکات،کە یانە گەورەکانی ئەوروپا چاوی تەواویان لەسەری دانا بوو،بەڵام چێڵسی توانی گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکاتەوە و قایلی بکات بەمانەوە.

چێڵسی لەماوەی ڕابردوودا هەڵمەتێکی دەستپێکرد لەپێناو هێشتنەوە یاریزانە بەهرەمەند و لاوەکانی جگە لە پاڵمەر گرێبەستی جەیمسی نوێکردەوە و دوای ئەوانەش چاوی لە نوێکردنەوە گرێبەستی ئەستێرەکانی دیکەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی دەیەوێت یاریزانێک بگەڕێنێتەوە تیپەکە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ئارسناڵ گەڕایەوە پێشەنگی پریمەرلیگ

یاسین