بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووسی دیاری کورد، خوالێخۆشبوو (جەلیل کاکەوەیس)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: «بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووسی بەنێوبانگی کورد (جەلیل کاکەوەیس)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، خزم و دۆستان دەکەین و بەشداری خەمتانین».
هەروەها بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە کۆتایی پرسەنامەکەدا دەڵێت: «لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت».

