بەهای هەناردەی لوبنان بۆ عێراق لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بۆ نزیکەی 597 ملیۆن دۆلار بەرز بووەوە، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی هەمان ساڵدا 357 ملیۆن دۆلار بووە؛ ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە بە بڕی 240 ملیۆن دۆلار و بە ڕێژەی 67.2٪.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی (ITC)، هەناردەی لوبنان بۆ عێراق لە ڕێژەی 357 ملیۆن دۆلاری چارەکی یەکەمەوە بازیداوە بۆ 597 ملیۆن دۆلار لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026دا.
داتاکان دەریانخستووە کە بازرگانیی کەلوپەل لە نێوان لوبنان و عێراقدا لەم ماوەیەدا گەشەیەکی بەرچاو و ڕوونی بەخۆیەوە بینیوە، کە هۆکاری سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بازدانی گەورە لە هەناردەکردنی زێڕ بۆ بازاڕی عێراق.
زێڕ (لەوانەش زێڕی کارپێنەکراو یان ئەوەی کرداری زەیادەی بەسەردا نەهاتووە) هاتە پێشەنگی لیستەکانی هەناردەی لوبنان بۆ عێراق، بە بەهای نزیکەی 204 ملیۆن دۆلار لە چارەکی دووەمدا، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمدا تەنها نزیکەی 34 ملیۆن دۆلار بووە.
جگە لە زێڕ، گرنگترین کەلوپەلە هەناردەکراوەکان بریتی بوون لە: پاشماوە و پاشەڕۆکانی مس، قورقوشمی خاو، پەینی فۆسفات، محوەلەی کارەبایی، فۆسفاتی کالسسیۆمی سروشتی، پاشەڕۆی ئەلەمنیۆم و ئاسن، پۆشاک، و میوە و چەرەساتە ئامادەکراوەکان.

