zagros news agency

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوو بەرپرسی پێشوو ئازاد دەکات و لایەنێکی چەکدار بە تەقەمەنییەوە گەمارۆ دەدات

گوتەبێژی فەرمیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەرشەد حاکم ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی پرۆسەیەکی ئەمنیی جۆری و ورد لە بەغدا، توانیویانە دوو بەرپرسی پێشووی حکومەتی لە چنگی ڕفێنەرەکانیان ڕزگار بکەن و ٨ تۆمەتباریش بە تۆمەتی ئەندامبوون لە لایەنێکی چەکداری دەرچوو لە یاسا دەستگیر بکەن.

ئەرشەد حاکم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگاکەوە بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند کە تۆمەتباران ئۆتۆمبیلێکیان بە تابلۆی ساختەوە بۆ ئەنجامدانی تاوانی ڕفاندنەکە بەکارهێناوە و گیراوەکانیان لە نێوان چەند شوێنێکی جیاوازدا گواستووەتەوە.
لێکۆڵینەوەکان توانیویانە شوێنی ئەوانە ئاشکرا بکەن و لە سەرجەم پێوەرە یاساییەکاندا سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی بەرپرسە پێشووەکان بۆ ناو کەسوکاریان.

وتەبێژی دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوە کرد که بەدواداچوونەکان گەیشتوونەتە دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لەناو پەرستگایەکدا ، کە چەکی قورس و ناونجی، هاوەن، بۆمبی چێنراو، نارنجۆک، و چەکی قەناس، لەگەڵ بڕی ٢٢٥ کیلۆگرام لە ماددە تەقەمەنییەکانی تێدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ ئازادکردنی سێ گەنجی ڕفێنراوی کۆبانی داوای ١٠ هەزار دۆلار دەکەن

یاسین

ب ئامادەبونا پارێزگارێ دھۆکێ ئێکەم کاروانێ حەجیێن پارێزگەھا دھۆکێ ھاتە ب رێئێخستن

سەڵاح

وەزارەتی پێشمەرگە: لیوای 14ی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

سەڵاح