zagros news agency

بە بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، تێچووی خوێندنی منداڵانی خانە بێسەرپەرشتەکان لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ لە ئەستۆ دەگرێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، 78 قوتابیی نێو خانەکانی بێسەرپەرشتان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، لە ئاستە جیاوازەکاندا درێژە بە خوێندن دەدەن. گوتیشی، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی تێچووی خوێندنیان لە باخچەی ساوایانەوە تا قۆناغی زانکۆ لە ئەستۆی حکوومەت دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هاوشانی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندنی منداڵانی نێو خانەکان دراوە و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان وەزارەتەکانی کار، پەروەردە و زانکۆکان کراوە بۆ ئەوەی هیچ منداڵێک لە خوێندن بێبەش نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردستانن

سەڵاح

واشنتن پۆست: هێرش کراوەتە سەر زیندانی ئێڤین و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە

سەڵاح

ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە؛ جەخت لە کۆتاییهێنانی شەڕ دەکرێتەوە

یاسین