ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای بارزانی لە سێ پەیامی جیاوازدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی ژمارەیەک کەسایەتی و بنەماڵەی کۆچکردووان کرد.
لە پەیامی یەکەمدا، بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی لیوا موزەفەر دێرکی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی (محەمەد سەعید تاهیر یونس)ـی برایەوە، وێڕای دەربڕینی هاوبەشیی خەم، لە خودای گەورە پاڕایەوە گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئارامی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئاوات ڕەشید مەحموود) کرا و تێیدا هاتووە: “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاوات ڕەشید مەحموودمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین و داواکارین لە یەزدانی مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.”
لە سێیەمین پەیامیشدا، بارەگای بارزانی هاوخەمیی خۆی ئاراستەی حەکیم سارتکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە کەریم مستەفا)ـی دایکی، و داوای لە پەروەردگار کرد کە گیانی کۆچکردوو بە دلۆڤانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

