zagros news agency

درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕابیۆت لەگەڵ ئێیسی میلان

ئادریێن ڕابیۆت، یاریزانی یانەی میلان لە ماوەی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی یانەکە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە لە سەرکەوتنی تیمەکەیدا بەرامبەر ئاتالانتا گۆڵێکی تۆمار کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

ئاستە نایابەکەی ڕابیۆت لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا سەرنجی بەڕێوەبەری یانەی ئێیسی میلانی ڕاکێشاوە، و لە ئێستادا بەرپرسانی یانەکە کار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە دەکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (کۆریێری دێلۆ سپۆرت)، میلان خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕابیۆت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠، لەگەڵ بەرزکردنەوەیەکی بەرچاوی مووچەکەی، بە جۆرێک کە ببێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە پێکهاتەی تیمەکەدا.

ڕابیۆ لە ئێستادا ساڵانە ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، جگە لە پاداشتەکان ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بڕێکی کەمتر لە حەوت ملیۆن یۆرۆ لە مارسیلیاوە پەیوەندی بە ئێیسی میلانەوە کرد، و ئەمەش وا دەکات ڕابیۆ ببێتە یەکێک لە باشترین گواستنەوەکانی ئێیسی میلان لەم ساڵانەی دواییدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی بە ڕیمۆنتادایەک توانی سێ خاڵی گرنگ لە چنگی بۆرنمۆس دەربێنێت

sarkar

بەیاننامەی فەرمی مانچستەر سیتی سەبارەت بە پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین

ڕیال مەدرید؛ پیتارچ بۆ فرۆشتن نییە و لە سانتیاگۆ بەرنابیۆ دەمێنێتەوە

ahamd.luqman