zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/20،مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .

بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌نه‌دا… فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر لە فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ تێکشکا

سەڵاح

لە ڕووداوێکدا حەفت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

یاسین

بەوێنە… هێڵکاریکردنی ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی شاخۆلان – دهۆک

سەڵاح