zagros news agency

ئامار و زانیاری یاری نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان

ئەمشەو کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەگەڕی سێیەمی قۆناغی خولی یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەکات و چاوەڕوانی یارییەکی پڕ چێژ و مێژوویی دەکرێت بەهۆی زلهێزی هەردوو یانەی و بەهێزیان لە ئێستادا.

یەکەمین یاری نێوان هەردوو یانە دەگەڕێتەوە لەساڵی 1995،کە ئەوکات بارسێلۆنا بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا،کۆتا یاریش لەساڵی 2025 لەقۆناغی خولی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوەبێت،گەورەترین بردنەوەی بارسێلۆنا 6-1 بووە لەساڵی 2017،گەورەترین بردنەوەی PSG بردنەوە بووە بە 4-0 لەهەمان ساڵدا.

سەبارەت بە ژمارەی بردنەوە و دۆڕان لەیاری نێوان هەردوو تیپ پاریس سانجێرمان خاوەنی 6 بردنەوەیە و بارسێلۆناش 5 بردنەوە،بارسێلۆنا 28 گۆڵی لە یانە فەڕەنسیەکە تۆمار کردوە و پاریس سانێجرمانیش 29 گۆڵی لەتۆڕی یانە کەتەلۆنیەکە تۆمار کردوە و کیلیان مباپێش گۆڵکاری ئەم ڕکابەرییەی نێوانیانە،ئەمشەویش هەموو جیهان بەتامەزرۆییەوە چاویان دەبەنە سەر پاریس بۆ بینینی ئەو یارییە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشە دەکەوێتە نێوان سەڵاح و ئارنۆڵد

یاسین

حەکیمی ئامانچی پاریس بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

یاسین

مباپێ لە یەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کلاسیکۆ تۆمار دەکات

یاسین