zagros news agency

کێشە دەکەوێتە نێوان سەڵاح و ئارنۆڵد

 

محەمەد سەڵاح و هاوڕێی لیڤەرپوول ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە لە کاتی مەشقەکانی تیپەکەدا تووشی شەڕ و ئاژاوەی زارەکی بوون.

کلیپێکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا سەڵاح هەوڵی پێکدادان دەدات لەگەڵ فۆڵباکەکەی ئینگلیز، لە کاتێکدا یەکەمیان زەردەخەنەی دەکرد، هەندێک لە هاوڕێکانی لەیەکتریان جیاکردەوە.

بەڵام ڕۆژنامەی لیڤەرپوول ئیکۆ پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ڕووداوە تەنها گاڵتەیەکی نێوان ئەو دووهاورێیەیە بووە، ئەمەش ئەوەیە کە لە سەرچاوەکانی ناو یانەکەوە فێری بووە.

ڤیدیۆ کلیپێکی تر هەیە لە گۆشەیەکی جیاوازەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات تەنها گاڵتەیەکی نێوان یاریزانەکان بووە، ئەمەش لەو زەردەخەنەیەدا دەرکەوتووە کە لە ڕووخساری سەڵاح دەرنەچووە، ئەمە جگە لەوەی ئەم دووەمیان هەوڵی لێدانی هاوڕێیەکی تری تیپەکە دەدات، لەنێو کەشێکی گاڵتەجاڕانەدا.

ئەم ڕووداوە مشتومڕاوییە پێش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگدا، لیڤەرپوول میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم گۆڵە دەچێتە مێژوو

یاسین

ئەگەری هەیە ڕۆناڵدۆ لەچەند یارییەکی مۆندیال بێ بەش بێت

یاسین

بارکۆلا لەبەر زۆری نرخەکەی دەبێتە کێشە بۆ بارسێلۆنا

یاسین