ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه:
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٩/٢٩، لە گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ لە شاری هەولێر، ماتۆرسکیلێک تەقەی لە ماڵی هاوڵاتی (فاطمە ابراهیم) کرد. لەسەر ئەم ڕووداوە، تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستبەجێ دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرد؛ سەرەنجام ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئاشکرا کرا بەناوی ( م، ع، ع ) و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
تۆمەتباری ناوبراو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەڵاتبوو بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتبارێکی تر کە کەسێکی ناسراوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەناوی (ع، م، ف) دەستگیر کراوە. ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا لە کامێراکانی چاودێریدا دەرکەوتووە کە لەگەڵ تۆمەتباری تەقەکەردا بووە و ماڵی هاوڵاتی (فاطمە)ی دەستنیشان کردووە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێگەی ئاماژەیە، تۆمەتبار (ع، م، ف) سەرەڕای ئەم تۆمەتە، تۆمەتبارە بەوەی هانی کەسێکی تری داوە تەقە لە هەمان ماڵ بکات، بەهۆی بوونی کێشەی لەگەڵ کوڕی ئەو ماڵە کە ناوی ( زرار )ـە. شایەنی باسە، ( زرار ) خۆیشی تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە نوسینگەی خانوبەرەی (ع، م، ف) و لە ئێستادا بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵاتووە.
لێکۆڵینەوەکان لەم ڕووداوە و وردەکارییەکانی بەردەوامن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
20 ئۆکتۆبەری 2026

