بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی وێژەیی و سەنتەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری “قەڵەمی ئازاد” ساز دەکات.
دیدارەکە لە درێژەی چالاکییەکاندا و بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی قەڵەمی ئازاد بەڕێوەدەچێت و تایبەت دەبێت بە دنیای هزر و ئەدەبی نووسەر و شاعیر ئازاد سوبحی، لە ژێر دروشمی “نووسین و گەڕان بە دوای ناسنامە لە جیهانێکی نامۆدا”.
دیدارەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی رۆژی یەکشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە هۆڵی بۆنەکان لە هوتێل دیدەمان سازدەکرێت.
ئازاد سوبحی شاعیر، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد، لە 1961 لە کەرکووک لەدایکبووە. لە 2014 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە. یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی ئەدەبی، ساڵانێکی زۆر لە بواری رۆژنامەوانیدا کاری کردووە. کارەکانی بە قوڵایی وێنەی شیعری و لێهاتووی لە زماندا ناسراون.

