zagros news agency

جەوهەر نامیق سوارە: پەکخستنی پەرلەمان سووکایەتیکردنە بە ئیرادەی خەڵک و مەترسییە بۆ سەر قەوارەی هەرێم

 

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت؛ هەڵبژاردنێک کە دەبوا وەک وێستگەیەکی گرنگ بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمڕانی و بەهێزکردنەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم بخوێنرایەتەوە، بەڵام بەداخێکی گەورەوە، تا ئێستاش پەرلەمان پەکخراوە و نەیتوانیوە ئەرکە بنەڕەتییەکەی خۆی لە چاودێریکردن، داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵک و بەهێزکردنەوەی قەوارەی هەرێم ئەنجام بدات.

جەوهەر نامیق سوارە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی بۆ زاگرۆس گوتی: لەم یادەدا، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پەرلەمان موڵکی هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵکو سەنگەری یەکەمی خەڵک و مێژووی خەباتی ئەم گەلەیە. بەستنەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە ململانێی حیزبی و بەرژەوەندیی تەسکەوە، سووکایەتیکردنە بە ئیرادەی ئەو دەنگدەرە ماندووەی کە بە هیوای داهاتوویەکی باشتر ڕووی کردە سندووقەکانی دەنگدان.

راشی گەیاند: قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی و تاقیکردنەوەیەکی مێژووییداردایە، پاراستنی ئەم قەوارەیەش تەنها بە یەکڕیزی، گەڕانەوە بۆ دەستوور و یاسا، و کاراکردنەوەی دەزگا شەرعییەکان دەکرێت، نەک بە پەراوێزخستن و پەکخستن.
بۆیە، داوا دەکەین ئەم دۆخە نەخوازراوە کۆتایی پێبێت و هەموو لایەک بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی بخەنە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکی حیزبییەوە، تا بتوانین پەرلەمان بکەینەوە بە لانکەی پێکەوەژیان، دیموکراسی و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناساندنی ئێزدییەکان وەک نەتەوە دەربچێت نادەستورییە

دڵشاد

کۆچبەرانی ئەفغانستانی بەهۆی تەنگژەی ئابوورییەوە ناچار بە بەجێهێشتنی ئێران دەبن

سەڵاح

محەممەد شەممەری: بودجەی ساڵی 2026 خزمەتگوزاری دەبێت و پێویستمان بە سەقامگیریی سیاسییە

سەڵاح