ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە بە هەوڵ و پشتیوانیی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەرنامە و هەنگاوی ڕژد لە ئارادان بۆ ئەوەی نرخی بەنزین بە شێوەیەکی بەرچاو لە شاری هەولێر بهێنرێتە خوارەوە.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس: جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی هاوبەشی سەرجەم لایەنەکانە، بە مەبەستی سووککردنی بارگرانی لەسەر شانی هاوولاتییان و ڕێکخستنەوەی بازاڕی سووتەمەنی لە پارێزگاکەدا.

