zagros news agency

جولیان ئەلڤارێز داوای لێبووردن لە هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەکات

دوێنێ شەو جولیان ئەلڤارێز بووە فریادڕەسی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و توانی تاکە گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا تۆمار بکا،کە لەدوای گۆڵەکە هاندەرانی یانە مەدریدیەکە چەپڵەیەکی زۆریان بۆ یاریزانەکە لێدا،ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئاشتەوایی نێوانیان لەدوای ڕووداوەکانی ئەم هاوینە.

شایەنی باسە ئەلڤارێز دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا داوای لێبووردنی لە هاندەران کرد و وتی؛زۆر سوپاسی هاندەران دەکەم بۆ پاڵپشتیان،من داوای لێبووردن دەکەم لەسەر لێدوانەکانم لەکاتی مۆندیال،من لەتوڕە بوونی ئەوان تێدەگەم منیش لەشوێنی ئەوان بوومایە ئەو کاتە توڕە دەبووم،زۆر سوپاسی بۆ هاوڕێکانیشم هەمیشە هاوکاری منیان کردوە دەبێت منیش زیاتر خۆم ماندوو بکەم لەپێناو هاندەران.

لەسەر ئەم قسانەی یاریزانەکە سیمیۆنی ڕاهێنەریش پشتگری تەواوی خۆی ڕاگەیاند،وە ئەم لێدوانەی ئەلڤارێز ئاوێک بوو بۆ ئاگری ناخی هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی لەم هاوینە یاریزانەکە بەئاشکرا ڕایگەیاند دەیەوێت لەیانەکە بڕوات بچێتە بارسێلۆنا،بەڵام یانە مەدریدیەکە ڕازی نەبوو تاکو بووە هۆی کێشەیەکی گەورە لەناو ماڵی ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارن سڵۆت نزیکە لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی

یاسین

رۆناڵدۆ ببووە هۆی کێشەی گەورە لە نێوان سەرۆک و راهێنەری چێڵسی

ahamd.luqman

لە لیستی دەنگدەرانی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2024 ناوی ڕۆناڵدۆ تێدا نەبووە

یاسین