zagros news agency

رۆناڵدۆ ببووە هۆی کێشەی گەورە لە نێوان سەرۆک و راهێنەری چێڵسی

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی ئامانجی ئەوە بووە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئیمزابکات پێش ئەوەی ئەو یاریزانە ڕوو لە یانەی نەسری سعودی بکات و بۆ ئەوەش سەرۆکی یانە ئینگلیزییەکە لە پۆرتوگال گفتوگۆی لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ کردووە تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئەوکاتی چێڵسی بە هەموو شێوەیەک دژی ئیمزاکردنی گرێبەست بووە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بە هیچ جۆرێک لەگەڵ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە نەبووە

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە دوای ئەو بابەتە کێشەی گەورە کەوتووەتە نێوان بۆیلی سەرۆک و تۆخێلی راهێنەر و ئەوەش بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی دواتر راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە ڕیمۆنتادا و بە سەرکردایەتی ئۆڵمۆ بردیەوە

یاسین

جارێکی دیکە شەڕە بۆکس لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە

sarkar

موحەمەد سەڵاح بووە باشترینی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ

یاسین