ئەکتەری جیهانی تۆم کرۆز ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی دەستکەوتی تەمەن لە پەیمانگەی فیلمی ئەمریکی.
رێوڕەسمی ڕێزلێنانی لە 24ی نیسانی 2027 لە شانۆی دۆلبی لە هۆڵیود بەڕێوەدەچێت.
پەیامنگەی فیلمی ئەمریکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، تۆم کرۆز هەڵبژێردراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژمارە 52.
کاکلین کێنیدی، سەرۆکی پەیمانگەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خەڵاتەکە بەهۆی هەوڵەکانی ئەم ئەکتەرەیە لە بواری سینەمادا.
داهاتی فیلمەکانی تۆم کرۆز لە بۆکس ئۆفیس نزیک دەبێتەوە لە 13 ملیار دۆلار. لەنێو بەرهەمە دیارەکانیدا “Top Gun”، “Risky Business” ،”Minority Report” و “Interview with the Vampire” دەبینرێن.
کروز چوار جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار کاندید کراوە. لەبارەی بەرهەمە نوێیەکانی، فیلمی”Digger” لە هەفتەی یەکەمدا تەنیا 20 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. بڕیارە لە 2028 بەشێکی نوێ لە”Days of Thunder” بڵاوبکرێتەوە.

