zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئەمریکیی کوردستان پڕۆژەیه‌كی هاوبەش ڕادەگەیەنن

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، به‌مه‌به‌ستی بەهێزکردنی کەرتی پەروەردە و پشتگیری لە خوێندنی باڵا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکیی کوردستان (AUK) واژۆ کرد، بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی سکۆلەرشیپ کە بە پێی ئەوە، پێنج دەرفەتی خوێندن بۆ ماوەی پێنج ساڵ دابین دەکرێت.

 

سکۆلەرشیپ (Scholarship) واتە بورسی خوێندن، یان دەرفەتی خوێندنی پشتیوانیکراو و ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی پشتگیریکردنی قوتابیانی خۆجێیی، پەنابەران و ئاوارەکانە، تاکو بتوانن بگەنە ئامانجە ئەکادیمییەکانی خۆیان و دەرفەتی خوێندنی باڵایان بۆ بڕەخسێت.

 

سکۆلەرشیپەکان چەندین بوار و پسپۆڕیی گرنگ لەخۆ دەگرن کە لە بازاڕی کاردا پێویستییان پێیە، لەوانە: بەڕێوەبردنی کار و ژمێریاری و بەڕێوەبردنی دارایی، ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی و گەیاندن، ئەندازیاریی نەوت و پڕۆگرامسازی و کۆمپیوتەر.

 

ئەم هەنگاوە نیشانەی پابەندبوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە بە پەرەپێدانی دەرفەتەکانی خوێندن و ئامادەکردنی قوتابیان بە زانست و تواناکانی پێویست، تاکو ببنە هێزێکی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و لە بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر ڕۆڵیان هه‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: نابێت دامەزرێنەری تۆڕی تیلیگرام ئازاری پێبگات

سەڵاح

ئایا سەردەمی پڕکردنەوەی ددان بەرەو کۆتایی دەچێت؟ ڕێگەیەکی ئاسان بۆ ڕاگرتنی کلۆربوونی ددان بێ ئازار و سڕکردن

سەڵاح

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە نزیكەی 190 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

یاسین