zagros news agency

رووسیا: نابێت دامەزرێنەری تۆڕی تیلیگرام ئازاری پێبگات

دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشی کرملن هۆشداریی دایە بەرپرسانی فەرەنسا  نابێت “پاڤل دۆرۆڤ” دامەزرێنەر و سەرۆکی تۆڕی تێلیگرام هیچ جۆرە ئازارێکی پێبگات.

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا باسی لەوەشکرد؛ پێویستە فەڕەنسا ئەوەی دەیڵێت لەسەر دامەزرێنەری تیلیگرام بیسەلمێنێت بەپێچەوانەوەی دەستگیرکردنی ناوبراو لەنێو فڕۆکەخانەی پاریس دەچێتە چوارچێوەی سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕینەوە.

پاڤڵ دۆرۆڤ دامەزرێنەری تۆڕی تیلیگرام خاوەنی رەگەزنامەی رووسی، فەڕەنسی و ئیماراتییە، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە تیلگرام لەفڕۆکەخانەی پاریس دەستگیرکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

مونۆز پێش یاری ڕیال مەدرید هۆشداری دەداتە ئۆساسۆنا

یاسین

وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەرتۆنێك گەنم 700 هەزار دیناری دیاریكردووە

گوران